فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گواستنەوەی سەکینە پەروانە بۆ زیندانی ئیڤین
پێنجشەممە ۱۶-۰۱-۱۴۰۳   |  04-04-2024

ڕۆژی چوارشەممە، ١۵ی خاکەلێوە، سەکینە پەروانە، بەندکراوی سیاسیی و خەڵکی شاری قووچان سەر بە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی، لەناکاو لە زیندانی وەکیل‌ئابادی مەشهەد بۆ بەندی ژنانی زیندانی ئێڤینی تاران گواستراوەتەوە.
سەکینە پەروانە، ڕۆژی سێشەممە، ١۵ی خاکەلێوەی ساڵی ڕابردوو، دوای بانگهێشتکردنی لەلایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی مەشهەدەوە، دەستبەسەر و ڕۆژی ٢۵ی هەمان مانگ ڕەوانەی بەندی ۵ی زیندانی مەشهەد کرا.
لە سەرەتای مانگی خەرمانانی ساڵی ڕابردوو، لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی مەشهەد، سزای ٧ ساڵ و ۶ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێنراوە، هاوکاتیش لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری و بێبەش کراوە.
شایانی باسە ئەم بەندکراوە سیاسییە، بە نیشانەی ناڕەزایەتی لەسەر سزای سێدارەی چوار بەندکراوی سیاسیی بە ناوەکانی وەفا ئازەربەر، موحسین مەزڵووم، پژمان فاتحی و محەممەد فەرامەرزی، ڕۆژی سێشەممە، ١٠ی ڕێبەندانی پارەکە، بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ مانی لە خواردن گرت.