گوشاری ناوەندە ئیتلاعاتییەکان لە شاری شنۆ بۆ سەر بنەماڵەی لوقمان عەزیزی
چوارشەممە ۲۷-۱۱-۱۴۰۰   |  16-02-2022
ڕۆژی دوشەممە ٢٥ی ڕێبەندان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ هەڵیانکوتایە سەر ماڵی “لوقمان عەزیزی” بەندکراوی سیاسی و ویستیان “لەیلا نەلیوانی” هاوژینی و “ژیار عەزیزی” کوڕە ٩ساڵانەکەی دەستبەسەر بکەن، بەڵام خەڵکی شاری شنۆ ڕێگرییان لەو هێزانە کرد و نەیانهێشت دەسبەسەریان بکەن.
شایانی باسە لە ڕێکەوتی ٢٠ی ڕێبەندانی ئەمساڵدا، محەمەد سدیق عەزیزی کوڕە تەمەن ١٩ساڵانەکەی ئەم بنەماڵەیە کە لە پادگانی قووچەکی تاران لە کاتی سەربازی دابوو دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرابوو.