فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گوشاری هێزەکانی سپای پاسداران بۆ سەر ئاژەڵدارانی ناوچەی سیلوانای ورمێ
شەممە ۲۰-۰۳-۱۴۰۲   |  10-06-2023

بەپێی زانیارییەکان، لەم ماوەی ڕابردوودا دامودەزگاکانی سپای پاسداران و بەسیجی ڕژیم گوشاریان خستووەتە سەر ئاژەڵدارانی ناوچەی “سیلوانا”ی ورمێ.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دامودەزگای سپای پاسداران هەڕەشەیان لە ئاژەڵدارانی ناوچەی “سیلوانا”ی ورمێ کردووە کە ئەگەر نەبنە ئەندامی بەسیجی سەر بە سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی، ڕێگەیان پێ نادرێت کە ئاژەڵەکانیان ببەنە لەوەڕگەکان. هەر لەو پەیوەندییەدا یەکێک لە دانیشتووانی گوندی دزەی مەرگەوەڕ ڕایگەیاندووە، هێزەکانی ڕژیم لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی ئەوەی کە خۆیان پێی دەڵێن “هاوکاری نەکردن”، دەستیان بەسەر دەیان مەڕوماڵاتی کەسێکی دانیشتووی ئەو گوندەدا گرتووە. هەروەها ڕاپۆرتێکی هاوشێوەی گوندی دزە، لەسەر خەڵکی گوندی “زیوە”ش ڕووی داوە و گوشارەکانی دامودەزگاکانی سپای پاسداران بۆ سەر خەڵکی ئەو گوندە بەردەوامە.