فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گۆڤاری تایم، ژنانی ئێرانی وەکوو قارەمانی ساڵ ناساند
پێنجشەممە ۱۷-۰۹-۱۴۰۱   |  08-12-2022

گۆڤاری تایم، ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی سەرماوەز، لە نوێترین بابەتی خۆیدا، بەئاماژە بە پەیوەستبوونی ژنان و کچان بە ڕاپەرینی خەلکی ئێرانەوە دژی دەسەڵات و هەروەها داکۆکیکردنی ژنان بۆ دەستەبەرکردنی ماف و ئازادییەکانیان، هاتنە شەقامی کچان و ژنانی ئێران بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی، بۆ گەیشتن بە مافە ڕەواکانیان، ژنانی ئێرانی بە قارەمانی ساڵی ٢٠٢٢ی زایینیی ناساند.
گۆڤاری تایم، ژنانی خوێندەوار، ئازادیخواز و شۆرشگێری وەکوو ڕێبەرانی شۆڕشی ئێستای خەلکی ئێران ناساند کە بۆ دابینکردنی داهاتوویەکی ئازاد، یەکسان و بەرانبەر بە دەستی بەتاڵ ڕووبەڕووی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بوونەتەوە.
شایانی باسە کە گۆڤاری تایم، ئەو کەس یان کەسانەی کە زۆرترین ڕۆڵ و کاریگەرییان لەسەر ڕووداوەکانی جیهان هەیە، وەکوو کەسایەتی و قارەمانی ساڵ دیاری دەکات.