ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ٥ هاووڵاتی له شاره‌كانی كوردستان له ئاكامی خۆپیشاندانه‌كانی شەوی رابردوو به‌هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی كۆماری ئیسلامی گیانیان به‌ختكرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “عه‌بدۆڕه‌حمان به‌ختیاری” موعه‌لیمی بازنشته و خه‌ڵكی شاری “سه‌قز”، “ئاسۆ قادری” خه‌ڵكی گۆندی “به‌سره” سه‌ربه شاری سه‌رده‌شت،” هه‌ژار مام خوسره‌وی”، “ئهمجەد عینایەتی” و “هیوا جانان” خه‌ڵكی شاری “بۆکان”، له ئاكامی ڕاپه‌ڕین و خۆڕاگری دوێنێ شه‌و به‌هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی كۆماری ئیسلامی گیانیان به‌ختكرد. شایانی باسه لە کاتی ڕاپەرینی خەڵکی شاری “قۆروە”، دوو کەسی به‌كرێگیراو لە هێزە سەرکوتکەرەکانی كۆماری ئیسلامی لە شەقامی شەریعەتی ئەو شارە کوژران و لە ئەنجامی تێکهەڵچوون نێوان هێزە سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی و خەڵکی شۆڕشگێڕی شاری “سنە”، سێ کەسی به‌كرێگیراو لە هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كان کوژراون.