گیانلەدەستدانی بەندکراوێک بەهۆی نەبوونی چارەسەری پزیشکی لە زیندانی سنە
شەممە ۱۳-۱۲-۱۴۰۱   |  04-03-2023
ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی ڕەشەممە، بەندکراوێکی ژن له زیندانی شاری سنە بە هۆی نەبوونی چارەسەری پزیشکی و نەگواستنەوەی لە کاتی خۆیدا بۆ نەخۆشخانە، لە بەندی ژنانی زیندانی ئەمشارە گیانی لەدەستدا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، “ئامینە ئەحمەدی” دانیشتووی گەڕەکی نایسەری شاری سنە کە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان سزای سێ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرابوو، لە بارودۆخێکی زۆر خراپی تەندروستیدا بووە و بەهۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی گیانی لەدەست داوە.