فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیانلەدەستدانی زیندانیەک لە زیندانی ناوەندیی زاهیدان
سێشەممە ۱۲-۱۰-۱۴۰۲   |  02-01-2024

ڕۆژی دووشەممە، ١١ی بەفرانبار، جەمشید گورگیچ، بەندکراوی سیاسی و خەڵکی شاری شیرابادی زاهیدان، سەرەڕای هۆشداریی پێشووی پزیشکەکان لەسەر پێویستی خێرای بە چارەسەریی پزیشکیی بۆ ئەو بەندکراوە، بەهۆی دواکەوتن و ڕێپێنەدانی کاربەدەستانی بەندیخانەی ناوەندیی زاهیدان، لەو بەندیخانەیە گیانی لەدەست دا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی کەمپینی چالاکانی بەلووچ، ئەو هاووڵاتییە بەلووچە باوکی سێ منداڵ و “بەهۆی نەبوونی چاودێریی پزیشکی و بێبایەخیی بەرپرسانی بەندیخانەی زاهیدان، دڵی ڕاوەستاوە و لەئاکامدا گیانی لەدەست دا”. ئەو بەندکراوە سیاسییە لە نیوەی دووهەمی مانگی ڕەزبەری پارەکە، ماوەیەکی کەم پاش کوشتنی خۆپیشاندەرانی خەڵکی بەلووچستان لە “هەینی خوێناویی زاهیدان”، لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و دواتر ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی زاهیدان کرا. بەپێی ئامارەکان، لەساڵی ٢٠٢٣ی زاییندا لانیکەم ٣٤ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ڕژیمدا گیانیان لە دەست داوە کە پێنج کەسیان بەندکراوی بەلووچ بوون.