گیانلەدەستدانی ٤٨ کەس لە وڵاتی کێنیا بە ڕووداوێکی هاتووچۆ
شەممە ۱۰-۰۴-۱۴۰۲   |  01-07-2023
ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٩ی پووشپەڕ، لە رۆژئاوای وڵاتی کێنیا، لە کاتێکدا قەرەباڵغی هاتووچۆ لەسەر رێگەیەکی سەرەکی ئەو وڵاتە درووست ببوو، بارهەڵگرێک بە خێراییەکی زۆرەوە خۆی کێشا بە ژمارەیەک ئۆتۆمبێلدا و بەهۆیەوە لانیکەم ٤٨ کەس گیانیان لەدەستدا و دەیان کەسی دیکەش بریندارن.
بەگوێرەی سەرچاوەی ئاژانسی هەواڵی فەڕانسە، رووداوەکە لەسەر رێگەی سەرەکی نێوان هەردوو شاری “کێریچوو و ناکارۆ”ی ئەو وڵاتە روویداوە و تا ئێستا تەرمی ژمارەیەک هاووڵاتیی لەژێر ئەو بارهەڵگرەدا ماون.