به‌رپرسانی حكومه‌تی پاكستان رایانگه‌یاندووه، بارانی وه‌رزی به‌توندی ناوچه جیاجیاكانی پاكستانی گرتووه و به‌هۆیه‌وه چه‌ندین رووداوی جۆراوجۆر روویان داوه و جگه له زیانه مرۆییه‌كان زیانێكی زۆریش به‌ر ژێرخانی ئابووری ئه‌و وڵاته كه‌وتووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه فه‌رمییه‌كانی حكومه‌تی پاكستان، تا ئێستا به‌هۆی ئه‌و لافاوانه‌وه ٥٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٨٧ كه‌سی دیكه‌یش بریندار بوون و زیانیان به‌ركه‌وتووه. زانیارییه فه‌رمییه‌كانی حكومه‌تی پاكستان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، زۆربه‌ی قوربانییه‌كان له هه‌رێمی بنجابی رۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌ن و زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانی گیان له‌ده‌ستدانیش به‌هۆی شۆرتی كاره‌بایی یاخود داڕمانی خانوو و باڵه‌خانه‌كانه‌وه بووه و زۆربه‌یشیان ژن و منداڵ بوونە.
به‌رپرسانی حكومه‌تی پاكستان باس له‌وه ده‌كه‌ن له شاری لاهوور كه دووهەم گه‌وره شاری پاكستانه، بارانبارین ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمار كردووه، به‌شێوه‌یه‌ك رێگا و شه‌قامه‌كانی شاره‌كه وه‌ك رووباریان لێ هاتووه و له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا بووه‌ته هۆی پچڕانی ٣٥لەسەدی هێڵه‌كانی كاره‌با و تۆڕه‌كانی ئاوی شاره‌كه. جێگەی ئاماژەیە، ساڵی ڕابردووا به‌هۆی لافاوه‌كانی وەرزی لە پاكستان، هەزار و ٧٣٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا بوو و زیانێكی گه‌وره‌یش به‌ر ژێرخانی ئابووری ئه‌و وڵاته كه‌وت، به‌شێوه‌یه‌ك زیانه ئابوورییه‌كان گه‌یشته ٣٠ ملیارد دۆلار.