گیانلەدەستدانی کرێکارێک بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزاییز
چوارشەممە ۰۲-۰۳-۱۴۰۳   |  22-05-2024
کرێکارێکی خەڵکی ورمێ، بەهۆی دابین نەکرانی ئەمنییەتی شوێنی کار، لە کاتی کار لە بینایەکی نیوەکارە، گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی سێشەممە ١ی جۆزەردان، کرێکارێکی بیناسازی بە ناوی “جەواد ئەحمەدی” خەڵکی ئاوایی مەمەکان سەر بە ناوچەی سۆمابرادۆستی ورمێ ، لە کاتی کارکردن لە بینایەک لە تورکییە کەوتووتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە. پێویستە ئاماژە بکرێت کە بە هۆی هەژاری، بێکاری و گوشاری قورسی ئابووری زۆربەی کرێکاران ناچارن بۆ بەدەستهێنانی تێچوویی ژیانیان بۆ کار کردن ڕوو لە وڵاتانی دراوسێی ئێران بکەن.