فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیانلەدەستدانی کرێکارێک بەهۆی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کار
دوشەممە ۱۸-۱۰-۱۴۰۲   |  08-01-2024

ڕۆژی شەممە ١٦ی بەفرانبار، کرێکارێکی بیناسازی خەڵکی ئاوایی “بێساران” و دانیشتوویی شاری سنە بە ناوی “عرفان باسامی” تەمەن ٢٧ ساڵ، بە هۆی نەبوونی کەرەستەی پارێزراو لە شوێنی کار گیانی لەدەستدا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو لە کاتی کار لە بینایەکی ١٢ نهۆمی لە شەهرەکی بەهارانی سنە کەوتووتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە.
شایانی باسە، پێڕانەگەیشتنی بەرپرسان بە سەر شێوەی کار و دۆخی کرێکاران و ئەمنییەتی شوێنی کار ، لەولاشەوە کەمتەرخەمی خاوەنکاران لەئاست دابین کردنی کەرەستەی خۆپارێز و ئەمنییەتی شوێنی کار، لە هۆکارە سەرەکییەکانی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کارە و ئەم بارودۆخە بووەتە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی بەرچاو لە کرێکاران لە ساڵدا بە هۆی رووداوی شوێنی کار گیانیان لە دەست بدەن یا بریندار بن یاخود کەم ئەندامبن. هەر بۆیە وڵاتی ئێران لە باری ئەمنییەتی شوێنی کارەوە لە سەر ئاستی جیهان لە پلەی ١٠٢دایە و بووەتە وڵاتێکی زۆر نائەمن بۆ کرێکاران.