گیانلەدەستدانی کۆلبەرێکی بریندار لە سەلاسی باوەجانی
سێشەممە ۰۹-۱۲-۱۴۰۱   |  28-02-2023
ڕۆژی دووشەممە، ٨ی ڕەشەمە کۆڵبەرێک بە ناوی مێرساد دەروێشی،تەمەن ١٩ساڵ و خەڵکی سەلاسی باوەجانی کە ڕۆژی یەکشەممە هاوکات لەگەڵ پێنج کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی ئەو شارە بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ و کە لە ڕێگەی نێوان جوانڕۆ بۆ پاوە و لە ناوچەی “شوانکارە” ڕووی دا و ئەو کۆڵبەرە بەسەختی بریندار بوو، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.
شایانی باسە کە بەرەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، ٧ی ڕەشەمە، شەش کۆڵبەری خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوەکانی سەلاح ڕەحمانی، زەکەریا ئەحمەدی، مێرساد دەروێشی، زەکەریا محەممەدی و ماکوان ڕەحمانی لەگەڵ کۆڵبەرێکی دیکە، لەنزیک گوندی “شوانکارە”ی نێوان شارەکانی جوانڕۆ و پاوە، تووشی ڕووداوی هاتووچۆ و بوون و برینداربوون.