فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیانلەدەستدانی کۆلبەرێک بە هۆی قوولی برینەکانیەوە
چوارشەممە ۲۲-۰۹-۱۴۰۲   |  13-12-2023

بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی سەرماوەز، حەبیب ڕەزایی، کۆلبەری تەمەن ٥٢ ساڵ، خەلکی گوندی “عەلی یەعقوب”، دانیشتووی شاری جەوانڕوود، بە هۆی قووڵی برینەکانیەوە گیانی لەدەست دا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تەرمی ئەم کۆلبەرە دەگوازرێتەوە بۆ سەردخانەی نەخۆشخانەی جەوانرود و ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنەکەی لە گۆڕستانی ئەم شارە بەڕێوەدەچێت.
بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٥ی سەرماوەز، ئەم کۆلبەرە بە هۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری نۆسوود بە سەختی بریندار بوو و لە بەشی ICU نەخۆشخانەی تاڵەقانی کرماشان بەستەری کرا.
ئەم کۆڵبەرە بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی شاری کرماشان و لە ئەنجامی بەرکەوتنی چەند گوللەیەک لە پشتیدا تووشی شکانی بڕبڕەی پشتی و خوێنبەربوونی سییەکانی ببوو.