گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێک بەهۆی سەختی برینەکانی لە نەخۆشخانەی نەوسوود
چوارشەممە ۱۶-۰۳-۱۴۰۳   |  05-06-2024
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ی جۆزەردان، کۆڵبەرێکی لاو خەڵکی گوندی “پووینە” سەر بە شاری جوانڕۆ، بەهۆی سەختی برینەکانی لە نەخۆشخانەی قودسی شاری پاوە گیانی لەدەستدا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هەژیر مەحموودپوور شەوی ڕابردوو لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بە سەختی بریندار کرابوو و بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواسترابوویەوە