گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە بانە
یەکشەممە ۲۲-۰۵-۱۴۰۲   |  13-08-2023
کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی شاری سەردەشت بە ناوی ئەرسەلان ڕەسووڵی بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری شاری بانە گیانی لەدەستدا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، کاتژمێر ٧ی بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی گەلاوێژ، ئەرسەلان ڕەسووڵی کۆڵبەری تەمەن ٢٩ ساڵی خەڵکی شارۆچکەی نەڵاس سەر بە شاری سەردەشت بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری هەنگەژاڵی بانە گیانی لەدەستدا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەرسەلان ڕەسووڵی بە شێوەی ڕاستەوخۆ و لە مەودایەکی نزیکەوە تەقەی لێ کراوە و فیشەک بەر سینگی کەوتووە. شایانی باسە، تەرمی ئەرسەلان ڕەسووڵی ئێستا لە نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیووبی شاری بانە ڕاگیراوە.