ڕۆژی چوارشەممە ١١ی ڕێبەندان، جەبار وەیسی کۆڵبەری تەمەن ٣٠ ساڵی خەڵکی سەلاسی باوەجانی کە سێ ڕۆژ پێشتر لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بریندارکرابوو و بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی کرماشان گواسترابووەوە، بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەستدا.
جەبار وەیسی ڕۆژی دووشەممە ٩ی ڕێبەندان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری نەوسوود سەر و دەمووچاوی بەسەختی بریندارکرابوو و بۆ بەشی ئای سی یووی نەخۆشخانەی تاڵقانی گواسترابووەوە.
ئەو کۆڵبەرە سەری بە چەکی ساچمەیی کرابووە ئامانج و پارچەی ساچمەکان لە بەشی مێشکی مابووەوە.
هاوکات لەگەڵ جەبار وەیسی خەڵکی گوندی “جۆجاڕ” سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی، دوو کۆڵبەری دیکە بەناوەکانی بەرزان و یەزدان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان بریندارکرابوون.