فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیانلەدەستدان و برینداربوونی ٣ نیگابان بە هۆی گازگرتوویی
یەکشەممە ۱۷-۱۱-۱۴۰۰   |  06-02-2022

ڕۆژی شەممە ١٦ی ڕێبەندان، دو کرێکاری نیگابان لە بازاری ئاهەن مەکان لە شاری تاران، لە کاتی پشووداندا لە ژورەکەیان تووشی گازگرتوویی بوون و بەوهۆیەوە یەکێکیان گیانی لەدەستداو ئەوەی دیکەشیان مەسمووم بوو و ڕوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری تاران کرا.

شایانی باسە تەمەنی ئەو دو کرێکارە ١٨ و ٢١ ساڵە ڕاگەیەندراوە و خەڵکی ئەفغانستانن.

هاوکات کرێکارێکی دیکە کە نیگابانی وێستگەیەکی مۆخابەراتیی لە بەرزایەکانی گەردەنەی چری لە پاریزگای چوامەحاڵ و بەختیاری دەبێت، بە هۆی گازگرتووییەوە تووشی تەنگە نەفەسی دەبێت، کە بە یارمەتی تیمەکانی فریاکەتن توانرا ڕزگار بکرێت و لەئێتستادا لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارە لە ژێر چاوەدێری پزیشکی دایە.