گیانلەدەستدان و برینداربوونی ٥ کرێکار بەهۆی گازتوویی
چوارشەممە ۰۱-۰۹-۱۴۰۲   |  22-11-2023
رۆژی چوارشەممە ١ی سەرماوەز گازگرتوویی لە کارگەیەک لە شارۆچکەی پیشەسازی شەمس ئاباد لە باشووری تاران، بووە هۆی گیانلەدەستدانی دوو کرێکار و برینداربوونی سێ کرێکاری دیکە.
ئەم ڕووداوە لەکاتێکدا بووە کە ٥ کرێکار لە کوبیکی ئیستراحەتی کارگەیەکی پیشەسازی لە شارۆچکەی پیشەسازی شەمس ئاباد هەڵکەوتوو لە باشووری تاران خەریکی پشوودان بوون کە بەهۆی گازگرتوویی بە گازی ژەهراوی مۆنۆکسیدی کەربۆن تووشی ئەم ڕووداوە بوون.
بە ئامادەبوونی تیمەکانی فریاگوزاری، تەرمی بێ گیانی ئەم دوو کرێکارە دەرهێنران و هەر سێ کرێکارە بریندارەکەش گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە.