گیانلەدەستدان و بێ سەروشوێن بوونی چەندین کەس بە هۆی زریانێکی بەهێزی نوێ لە ئەمریکا
پێنجشەممە ۱۷-۰۱-۱۴۰۲   |  06-04-2023
رۆژی چوارشەممە ١٦ی خاکەلێوە پۆلیسی ویلایەتی میزۆری رایگەیاند: “زریانەکە زۆر بەهێزە و ماڵەکانی وێران کردووە، تا ئێستا پێنج تەرم دۆزراونەتەوە و ژمارەیەکی زۆریش بێسەروشوێنن و ژمارەیەکیش بریندار ڕەوانەی ناخۆشخانە کراون”.
ئەوەی لە میدیاکانی ئەمریکا لە دیمەنەکانی زریانەکە بڵاویانکردووەتەوە، درەختەکان لە ریشەوە هەڵکەندراون و خانوو و باڵەخانەکان وێران بوون.
بەرپرسی پۆلیسی میزۆری بە فرانس پرێسی راگەیاندووە، “تیمەکانی گەڕان و رزگارکردن بەردەوامن”.
ئەمە لەکاتێکدایە لە کۆتایی هەفتەی رابردوودا زریان و رەشەبا چەند ویلایەتێکی ئەمریکای گرتەوە، لانیکەم ٣٢ کەس گیانیان لەدەستدا.