گیانی بێهنام موسیوەند بەندکراوی سیاسی لە مەترسیدایە
چوارشەممە ۲۳-۰۶-۱۴۰۱   |  14-09-2022
بەندکراوی سیاسی بێهنام موسیوەند کە لە پێناو داکۆکیکردن لە مافی بەندکراوان، مانی لە خواردن گرتووە، لەدوای تێکچوونی تەندروستی مەترسی کۆما و تەنانەت مردنیشی لەسەره.
بە پێی زانیارییەکان، پاش ئەوەی بێهنام موسیوەند مانی لەخواردن گرت، تووشی لاوازییەکی زۆر و دابەزینی زهخت و شەکر بووە و ئەوەش ئەگەری چوونە کۆمای زۆر زیاد کردوە. بهوتهی بنهماڵهی ئهو زیندانیه سیاسیه، بەرپرسایەتی گیانی ڕۆڵهكهیان لە ئەستۆی بەرپرسانی زیندان و دهسهڵاتی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه.