فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان بەختکردنی نزیکەی ٥٠٠ کەس بەهۆی توندووتیژی نواندنی هێزەکانی ڕژیم
شەممە ۰۸-۱۱-۱۴۰۱   |  28-01-2023

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لە نوێترین ڕاپۆرتی دا ڕایگەیاندووە: لە ئەنجامی ناڕەزایەتییەکانی سەرتاسەری خەڵکی ئێران دژبە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی و توندووتیژی هێزەکانی ڕژیم، ٤٨٨ کەس گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە کە ڕێکەوتی ٧ی مانگی ڕێبەندان بڵاوکراوەتەوە، لە سەرەتای دەستپێکی بزووتنەوەی ئازادیخوازی لە ئێران، لانیکەم ٤٨٨ هاووڵاتی لەوانە ٦٤ منداڵ و ٣٩ ژن بەدەستی هێزەکانی جەنایتکاری ڕژیم گیانیان بەختکردووە. ئەم ناوەندەی مافی مرۆڤ هەروەها ڕایگەیاندووە: ١٠٧ کەس لە دەستبەسەر کراوانی ناڕەزایەتییەکان، مەترسی ئێعدامیان لەسەرە. بەوتەی ئەم ناوەندە، زۆرترین ڕێژەی قوربانیان پێوەندی بە پارێزگاکانی سیستان و بەلوچێستان، ئازەربایجانی غەربی، تاران، کوردستان و مازەندەرانەوە هەیە.