گیان بەختکردنی هاووڵاتیەکی بریندار لە نەخۆشخانەیەک لە ورمێ
هەینی ۱۱-۰۹-۱۴۰۱   |  02-12-2022
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٩ی سەرماوەز، هاووڵاتییەک بە ناوی “ئاوات قادرپوور”٢٠ ساڵە و خەڵکی بۆکان، کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم لە ڕاپەرینی خەلکی شاری بۆکان بریندار ببوو، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ورمێ گیانی بەختکرد .
ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی ئاوات قادرپوور بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی سەرماوەز لە گوندی “مهڵالهر”ی سهربه شاری بۆكان بە بەشداری خەلک و بنەماڵەکەی بەڕێوە چوو.