گیان بەختکردنی وەرزشوانێک بەهۆی تەقەی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامیەوە
هەینی ۱۱-۰۹-۱۴۰۱   |  02-12-2022
ڕۆژی شەممە ٥ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی ڕاهێنەری بۆکس بە ناوی”حەسەن ناسری” قارەمانی بۆکسی تیمی میللی و خەڵکی “هەشتگردی” ئەلبورز، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم گیانی لەدەستدا.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە چلەی ژینا ئەمینی لەگەڵ هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم تووشی کێشە دەبێت و دوای ئەوەی ماوەیەک بە نهێنی ژیانی کردوە گەڕاوەتەوە,ماڵی باوکی بۆ بینینی منداڵەکانی، بەڵام لەوێ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە لە کاتی دەستبەسەرکرانی دا بە تەقەی ڕاستەوخۆ گیانی لەدەستدا.