رۆژی ههینی ٢٧ی ڕێبەندان، ئاژانسه ههواڵییهكانی ڕووسییە بڵاویان كردهوه، “ئەلێكسی ناڤاڵنی”، سهركردهی بەرھەڵستكاری رووسی لهناو زینداندا گیانی لهدهستداوه.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە رۆژی سێشەممە ١٤ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٩٩، دادگایەكی مۆسكۆ، حوكمی سێ ساڵ و نیو زیندانی بەسەر بەرھەڵستكاری ڕووسیایی “ئەلێكسی ناڤالنی”دا سەپاندبوو. حوكمەكە لەسەر داوای دەستەی فیدراڵی ڕووسییە بۆ جێبەجێكردنی سزاكان بوو دوای ئەوەی جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی ناڤاڵنی “چەندین جار سەرپێچیی كردووە و بەشێوەیەكی بەرنامەكراوە” لە مەرجەكانی جێبەجێنەكردنی حوكمەكە. جێگای ئاماژەیە، ئەلێکسی ناڤاڵنی کاتێک لە بێرلینەوە دەهاتەوە بۆ ڕووسییە، لە فڕۆكەخانەی مۆسكۆ لە ڕێکەوتی ١٧ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٠ دەستبەسەر كرا. دوای دەستبەسەر کرانی ناڤاڵنی، لایەنگرانی لە زۆربەی شارەكانی ڕووسییە خۆپیشاندانیان ئەنجام دا و بە ھەزاران كەس لە لایەنگرانی لەسەرتاسەری ئەم وڵاتە دەستگیركران.