فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدانی دوو کرێکار بەهۆی ڕووداوی شوێنی کار
شەممە ۲۴-۰۴-۱۴۰۲   |  15-07-2023

بەهۆی نەبوونی کەرەستەی خۆپارێز و دابین نەکرانی ئەمنییەتی شوێنی کار، لانیکەم دوو کرێکار لە شارەکانی خۆڕەم ئاوا و ورمی، گیانیان لەدەستدا.
ڕۆژی شەممە ٢٤ی پووشپەڕ، کرێکارێکی بیناسازی بە ناوی “کەریم محەممەدزادە” ٣٤ تەمەن، لە کاتی کار لە بینایەکی تازەساخت لە شەقامی “بەدیعی” شاری ورمێ، بەهۆی بەربوونەوە لە نهۆمی نۆی ئەم بینایە بۆ نهۆمی پێنجی بیناکە، گیانی لەدەستدا. لە لایەکی دیکەوە، هەر ئەمڕۆ شەممە کرێکارێکی جۆشکار لە کاتی کار لە گوندی “دە مۆحسین” لە خۆرئەم ئاوا تووشی بەرق گرتوویی بوو و لە ئەنجامیدا گیانی لەدەست دا.