گیان لەدەستدانی دوو کرێکار لە کاتی کارکردن دا
هەینی ۲۰-۱۲-۱۴۰۰   |  11-03-2022
رۆژی چوارشەممە ١٨ی رەشەممە، کرێکارێکی شارەداری شاری ”فەڕۆخشار” لە کاتی خاوێن کردنەوەی شەقامەکانی ئەو شارە، بەهۆی نەبوونی ئیمەنی لە شوینی کار و گیرکردنی ئەو کرێکارە لە نێوان کامیۆنەکەی شارەداری و دیوارێکدا بەداخەوە گیانی لەدەستدا.
لە رووداوێکی دیکەدا لە هەمان رۆژ، کرێکارێکی شیرکەتی گاز لە شاری ” عەلی گودەرز” بەناوی” مەنسوور رەحمەتی” لە کاتی درووستکردنی کێشەی گاز لە یەکێک لە ناوەندە بەرهەمهێنەرەکانی ئەوشارە، بەهۆی نەبوونی ئیمکاناتی پێویست لە شوینی کارەکەی و داڕمانی خۆڵ و خاشاک بەسەریدا بەداخەوە گیانی لەدەستدا.