گیان لەدەستدانی زیاتر لە ١٠ هەزار هاووڵاتیی بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ لە ئێران
یەکشەممە ۱۴-۰۸-۱۴۰۲   |  05-11-2023
ڕێکخراوی پزیشک قانوونی ئێران ڕایگەیاندووە، لە سەرەتای مانگی خاکەلێوە هەتا مانگی خەرمانانی ئەمساڵ، ١٠ هەزار و ٧٢٠ هاووڵاتیی بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هەر لە ماوەی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، ٢٠١ هەزار و ٥٤٢ کەس بە ڕووداوەکانی هاتووچۆ بریندار بوون. پیویستە ئاماژە بکرێت کە ساڵانە بە هەزاران کەس بەهۆی ستاندارد نەبوونی ئۆتۆمبێلەکان، خراپبوونی دۆخی ڕێگاوبان، ناستانداربوونی جادەکان و کەمتەرخەمی بەرپرسان لە ئاست دابین کردنی ئەمنییەتی جادەکان، گیانیان لەدەست ئەدەن یاخود بریندار و کەم ئەندام دەبن.