فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدانی زیاتر لە ٥٠ کەس بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە دارستانەکانی شیلی
یەکشەممە ۱۵-۱۱-۱۴۰۲   |  04-02-2024

بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر کە ماوەی چەند رۆژێکە دارستانەکانی شیلی گرتووەتەوە، لانیکەم ٥١ کەس گیانیان لەدەستداوە و بە دەیان کەسی دیکەش برینداربوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ماوەی چەند رۆژێکە ئاگرێکی گەورە لە دارستانەکانی ناوەڕاست و باشووری شیلی کەوتووەتەوە. هاوکات گابرێل بۆریچ، سەرۆکی شیلی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، پێشیبینی دەکەن ژمارەی قوربانیان لە چەند رۆژی داهاتوودا زیاتر بەرزببێتەوە. جێگای ئاماژەیە، ئاگرەکە لە ناوچەی گەشتیاری باڵپارایسۆ، کە هاوینە هەواری بەناوبانگی کەنار دەریای پێنا دێل مار لێی شیلییە؛ زیاتر تەشەنەی کردووە. جگە لە زیانە مرۆییەکان، نزیکەی شەش هەزار خانوو و باڵەخانە بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکە زیانیان بەرکەوتووە یان وێرانبوون. هاوکات بە گوتەی بەرپرسانی شیلی، لە دوێنێ شەممەوە نزیکەی ٤٣ هەزار هێکتار بە تایبەت لە کەناراوەکانی زەریای هێمن لەناوچوون. لە کاتێکدا شیلی و کۆڵۆمبیا ڕووبەڕووی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەبنەوە، پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی گەرما لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئاڕژانتین و پاڕاگۆئە و بەرازیل بگرێتەوە، ئەمەش وای لە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتانە کردووە ئامادەکاری بۆ هەر رووداوێکی ئاگرکەوتنە بکەن.