گیان لەدەستدانی هاووڵاتیەک بە هۆی تەقینەوەی گولـلە خۆمپارە
پێنجشەممە ۲۴-۰۶-۱۴۰۱   |  15-09-2022
بەهۆی تەقینەوەی گولـلە خومپارەیەک لە گوندی گەڕاویانی شاری گیەڵان سەر بە پارێزگای کرمانشا گەنجێکی تەمەن ٣٢ ساڵ بە ناوی ڕەزا ئاقایی گیانی لە دەست دا و دایکیشی بە سەختی بریندار بوو.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی خەرمانان، ڕەزا ئاقایی گولـلە خومپارەیەکی بەجێماوی شەڕی ئێران و عێراقی بردووەتەوە پێش ماڵی خۆیان هەتا وەکوو ئاسنەواڵە بیفرۆشێت و لە کاتی دەستکاری کردنی گولـلە خومپارەکە تەقەیەتەوە و ڕەزا دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، دایکی ڕەزا ئاقایی کە تەمەنی ٦٥ ساڵە بەناوی شەکەر ئەحمەدی لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیە چاوێکی لە دەست داوە و شانیشی بە سەختی بریندار بووە.