فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدانی پێنج بەندکراو لەژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی ڕژیم لە زیندانەکانی ئێران
هەینی ۱۰-۰۶-۱۴۰۲   |  01-09-2023

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ی زایینی تا ئێستا. لانیکەم ٦ بەندکراوی سیاسی لە زیندانەکانی ئێران گیانیان لەدەست داوە کە ٥ کەسیان لەژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سێ کەس لەو کوژراوانە بەندکراوی سیاسیی و خەڵکی کوردستان بوون، هەروەها کەسێکیان خەڵکی بەلووچستان بووە. دوو کەسەکەی دیکەش، یەکیان بەختیاری بووە و خەڵکی لوڕستان و ئەوی کەشیان گیلەک بووە کە ناسناویان بریتییە لە، “سادق فوولادیوەند” خەڵکی گەچساران، “شێرزاد ئەحمەدی نژاد” خەڵکی بۆکان، “مووسا ئیسماعیلی” خەڵکی پیرانشار، “پەیمان گەڵوانی” خەڵکی مەهاباد، “جەواد ڕووحی” خەڵکی ئامۆل و “ئیبراهیم ڕیگی” خەڵکی زاهێدان.