فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدانی کرێکارێکی بیناسازی لە شاری سلێمانی
هەینی ۲۲-۰۲-۱۴۰۲   |  12-05-2023

کرێکارێکی بیناسازی خەڵکی شاری سەقز، بەناوی “هیوا حسێنی” لە شاری سلێمانی بەهۆی نەبوونی کەلوپەلی خۆپارێزی لە شوێنی کارەکەی لە ڕووداوێکدا گیانی لەدەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی مانگی گوڵان، هیوا حسێنی تەمەن ٤٣ ساڵ، کرێکاری بیناسازی و خەڵکی شاری سەقز، لە شاری سلێمانی لە کاتی کاردا لە بەرزاییەوە کەوتووەتە خوارەوە گیانی لەدەست داوە. پێویستە بوترێ کە تەرمی ناوبراو لە ئێستادا ڕەوانەی پزیشکی دادی شاری سلێمانیی کراوە.