گیان لەدەستدانی کرێکارێک بەهۆی بەربوونەوەی لەبەرزایی لە ورمێ
شەممە ۰۷-۰۷-۱۴۰۳   |  28-09-2024
ڕۆژی هەینی ٦ی ڕەزبەر، وەستا کارێکی بیناسازی بە ناوی “ئەمیر خەلیلپور” تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “سەیدان”ی سەر بە ناوچەی سۆمابرادۆستی ورمێ، بە هۆی کەوتنەخوارەوە لە بینایەک لە ناوچەی رودەکی ورمێ گیانی لە دەستدا.
جێگای ئاماژەیە، ساڵانە بە سەدان هاووڵاتیی لە شارەکانی ئێران بەهۆی دابین نەکرانی کەرەسەی خۆپارێز و ڕەچاو نەکرانی ئەمنییەتی شوێنی کار لە لایەن خاوەنکارانەوە، دەبنە قوربانی ڕووداوەکانی شوێنی کار و هەر بەو پێیە، ئێران لەباری ئەمنییەتی شوێنی کار بۆ کرێکاران، لە پلەی ١٠٢ دایە کە خوارترین پلەیە.