فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدانی کرێکارێک لە شاری ورمێ
دوشەممە ۰۹-۰۳-۱۴۰۱   |  30-05-2022

ڕۆژی شەممە ٧ی مانگی جۆزەردان، کرێکارێک بە ناوی “مەتین مەحموودی” خەڵکی ئاوایی “میرداود”ی شاری ورمێ لە کاتی کار کردندا بە هۆی نەبوونی ئیمەنی شوێنی کار گیانی لەدەستدا.
شایانی باسە کە، ناوبراو لە کاتی دامەزراندنی دەرگا و پەنجەرەی پی وی سی، لە بینایەکی حەوت تەبەقە لە گەڕەکی زانستگای ورمێ، دەکەوێتە خوارەوە و دەست بەجێ گیانی لەدەست دەدات. جێگای ئاماژەیە لە شارەکانی ئێراندا ساڵانە بە دەیان کرێکار بەهۆی نەبوونی ئیمەنی له‌ شوێنی كار بریندار دەبن وە یان گیانیان لەدەست دەدەن.