گیان لەدەستدانی کۆڵبەرێک بەهۆی سەختی برینەکانی لە نەخۆشخانەیەی ورمێ
دوشەممە ۲۳-۰۷-۱۴۰۳   |  14-10-2024
کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەردەشت کە پێشتر بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی قەندیل بریندار ببوو، دوای چەند ڕۆژ خەوێندران لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری ورمێ گیانی لەدەستدا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی ڕەزبەری، سیامەند حەسەنپوور، کۆڵبەری تەمەن ٣٧ ساڵی خەڵکی گوندی “ئەسپەمێزە”ی سەر بە شاری سەردەشت لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ورمێ گیانی لەدەست دا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سیامەند حەسەنپوور حەفتەی ڕابردوو لە ناوچەی سنووریی قەندیل، لە کاتی ڕاوەدوونانی لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ڕژیم و هەوڵدانی بەمەبەستی ڕزگاری لە دەستی ئەو هێزانە، بەهۆی بەربوونەوە تووشی زەربەی سەخت لە بەشی مێشکی ببوو و چووبووە کۆماوە.