گیان لەدەستدانی کۆڵبەرێک بەهۆی وەستانی دڵی لە سنووری نەوسوود
یەکشەممە ۰۴-۰۹-۱۴۰۳   |  24-11-2024
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ٣ی سەرماوەز، کۆڵبەرێکی بەتەمەنی خەڵکی گوندی بڵبەر سەر بە سەوڵاوا بە ناوی محەممەد کەریم ئەزەغ لە کاتی کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی نەوسوود، بە هۆی گوشاری زۆری کار تووشی ڕاوەستانی دڵ بوو و گیانی لە دەستدا.
بە گوێرەی سەرچاوەکان، ئەم کۆڵبەرە بە هۆی ڕاوەستانی دڵ گیانی لەدەست داوە و تەرمی ناوبراو بۆ شاری نۆدشە گواستراوەتەوە.