فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدانی کۆڵبەرێک لە نەخۆشخانەی شاری بۆکان
شەممە ۲۸-۰۵-۱۴۰۲   |  19-08-2023

ڕۆژی هەینی، ٢٧ی گەلاوێژ، حەسەن شەریفیان، کۆڵبەری خەڵکی گوندی “کانی سپی”ی سەر بە شاری سەردەشت، دوای شەش ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە و لەژێر چاودێریی پزیشکیی بەشی “ئای سی یو” (ICU) ی نەخۆشخانەی بۆکان، گیانی لەدەست دا.
بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو کۆڵبەرە شەش ڕۆژ لەمەوبەر لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە، بەهۆی گوشاری جەستەیی و دەروونییەوە تووشی جەڵتەی دڵ بوو. ناوبراو دوای ئەوەی کە تووش جەڵتە بووە، پێش ئەوەی کە بگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری بۆکان، گواستراوەتەوە بۆ ناوەندە پزیشکی و دەرمانییەکانی شاری بانە و ماوەیەک لەژێر چاودێریی پزیشکیدا بووە.