ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٣ی ڕەزبەر، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له شاری “حومس” لە سوورییە و له ئاهه‌نگی ده‌رچوونی پۆلێك له ئه‌فسه‌ران له كۆلێژی سه‌ربازی له‌و شاره روویدا و له ئه‌نجامدا ده‌یان كوژراو و برینداری لێكهوتهوه.
به‌گوێره‌ی روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، ژماره‌ی كوژراوه‌كان نزیكه‌ی ١٠٠ كه‌س ده‌بێت، به‌ڵام حه‌سه‌ن غوباش، وه‌زیری ته‌ندروستی سوورییە رایگەیاندووە، ژماره‌ی كوژراوان ٨٠ كه‌سه و زیاتر له ١٤٠ كه‌سیش بریندار بوونه.
هاوكات وه‌زاره‌تی به‌رگری سوورییە روونیكردووه‌ته‌وه، ته‌قینه‌وه‌كه به‌هۆی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی بۆمبڕێژكراو بووه و ئاهه‌نگی ده‌رچوونی پۆلێك له ئه‌فسه‌رانی كۆلێژی جه‌نگی له حومسی كردووه‌ته‌وه ئامانج، كه جگه له به‌رپرسانی حكومەتی، هاوكات بنەماڵەی قوتابیانیش ئاماده‌ی بوون و له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌رپرسانی حكومه‌تی و ئه‌فسه‌ره ده‌رچووه‌كان و خانه‌واده‌كانیان گیانیان له‌ده‌ستداوه.