فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدان و برینداربوونی ١٣ کرێکار بەهۆی ڕووداوی شوێنی کار
دوشەممە ۱۰-۱۱-۱۴۰۱   |  30-01-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەهۆی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کار ١٢ کرێکار و کارمەندێکی ئاگرکۆژێنەوە لە خوزستان و ئازەربایجانی شەرقی برینداربوون و هەروەها کرێکارێکیش گیانی لەدەست داوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بەهۆی وەرگەڕانی وانێتێکی هەڵگری کرێکارانی کەشاوەرزی لە پارێزگای خوزستان، کرێکارێک گیانی لەدەستدا و ١١ کرێکاری دیکەش بە سەختی برینداربوون. لە لایەکی دیکەوە، بەڕێوەبەری گشتی کارگێڕی ئوستانداری ئازەربایجانی شەرقی، باسی لە برینداربوونی کارمەندێکی ئاگرکوژینەوە لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگر لە کارخانەی “ڕۆن مۆتۆری ئازەر”، هەڵکەوتوو لە شارۆچکەی سەنعەتی سەلیمی کردووە.