گیان لەدەستدان و بریندار بوونی ٢٣٨٨ کرێکارلە پارێزگای ئیسفەهان لە ماوەی ١٠ مانگی ڕابردوودا
سێشەممە ۱۷-۱۲-۱۴۰۰   |  08-03-2022
لە ماوەی ١٠ مانگی ڕابردوودا ٢٣٨٨ کرێکار لە پارێزگای ئیسفەهان گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون. لەو ڕێژەیە ١٠٧ کرێکار گیانیان لەدەستداوە و ٢هەزار و ٢٨١ کرێکاریش، کە ١٦٧ کەسیان کرێکاری ژن بوون، برینداربوون.
جێی سەرنجە زۆربەی ئەوکرێکارانە بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی، بەرق گرتوویی، ئاگرکەوتنەوە، بەرکەوتنی ئامرازی قۆرس و… بونەتە قۆربانی. شایانی باسە بەشێکی زۆر لە ڕوداوووە کرێکارییەکان لە ئێران، بۆ نەبوونی ئیمکاناتی ئیمەنی پێویست لە شوینی کار هەڵدەگەڕێتەوە و نە خاوەنکار و نە دەوڵەتیش هیچ بایەخێک بە دابین کردنی ئیمکاناتی ئیمەنی بۆ شوینی کار نادەن.