ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی مانگی جۆزه‌ردان، دوو كرێكار به‌ناوه‌كانی “شایان و جه‌هانگیر فه‌رهوودی فه‌ر” ” خه‌ڵكی گوندی “قه‌ره‌له‌ر نازلوو”ی سه‌ر به شاری ورمێ ،به‌هۆی نه‌بوونی هەلومەرج و کەرەسەی پێویست بۆئیمهنی شوێنی كار، له‌شاره‌كی “گۆڵشه‌ن”ی شاری ورمێ گیانیان له‌ده‌ستدا.
جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی یەکشەممەش كرێكارێكی دیكه خه‌ڵكی شاری ورمێ به ناوی ‘بۆرهان له‌شكه‌ری” به هۆی ڕووداوی كاره‌وه گیانی له‌ده‌ستدابوو.
له ڕووداوێكی دیكه‌دا، كرێكارێكی خه‌ڵكی شاری سنه به ناوی “هێمن محه‌ممه‌دی” خه‌ڵكی گوندی “هه‌مڕۆڵه”ی سه‌ر به شاری سنه، له كاتی كاركردند به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له‌به‌رزایی گیانی له‌ده‌ستدا.
بە داخەوە رووداوی دڵتەزێنی لەو چەشنە رۆژانە به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار لە شارەکانی ئێران روودەدا و دەبێتە هۆی گیان لە دەسدان و بریندار بوون و کەم ئەندام بوونی کرێکاران. بێ گومان دەوڵەت و کارفەرمایان بەرپرسی سڵامەتی گیانی کريکاران لە شوێنی کارن. بەڵام لە ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی گیانی ئینسانە کان بۆ دەوڵەت و ساحیب کار بایەخی نییە و کەس بەرپرسایەتی وە عودە ناگرێ.