زارا مــحەمــمەدی مــامۆســتای زمــانی کوردی و بەرپــرسی ئەنــجوومەنی فەرھەنگی-کۆمەڵیەتی نۆژین کە
مــــاوەیەک پێــش دوای ٦ مــــانــــگ بە مەبەســــتی چــــاوپێکەوتــنی بــــاوکی لە نەخۆشــــخــانە
بۆ یەکەمـجار مـافی مـرەخەسی پیدرابـوو، ڕۆژی دووشەمـمە ١٦ی گەلاوێژ، دوای دوو حەفـتە لە کۆچی دوایی
باوکی بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی خۆی بە بەندیخانەی سنە ناساندەوە.
زارا مـحەمـمەدی ڕۆژی یەکشەمـمە ٥ی پـووشـپەڕ و دوای ئەوەی بـاوکی لە نەخۆشـخانە لە بەشی چـاودێریی چڕدا
ڕاگیرابـوو، بە مەبەسـتی چـاوپێکەوتنی بـاوکی مـافی مـرەخەسی ١٠ ڕۆژەی پێدرا و بە ھۆی نـاجێگیربـوونی بـاری
تەنــدروســتی و دواتــر کۆچی دوایی بــاوکی، ئەو مــرەخەسییە سێ جــار درێژکرایەوە و دواجــار دوای ٤٠ ڕۆژ
و لەکاتێکدا دوو حەفتە لە کۆچی دوایی باوکی تێپەڕێبوو، گەڕایەوە بەندیخانە.