فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گەمارۆی نوێی ئامریکا دژی بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی
یەکشەممە ۲۰-۰۹-۱۴۰۱   |  11-12-2022

وەزارەتی خەزانەداری ئامریکا، ڕۆژی هەینی ١٨ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە، سێ کەس لە بەرپرسانی ڕژیمی ئیسلامی بەناوەکانی”عەلی ‌ئەکبەر جەوادیان، فەرماندەی هێزە ئینتیزامییەکانی ڕژیم لە کرمانشا، ئیبراهیم کووچەک ‌زایی، فەرماندەی هێزەی ئینتیزامی ڕژیم لە چابەهار و هەروەها ئەڵڵاکەرەم عەزیزی، بەرپرسی بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج” بەهۆی سەرکوتی خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێران و پێشیلکردنی مافی مرۆڤ لەلایەن ئەو وەزارەتخانەیەوە گەمارۆیان خراوەتەسەر.

وەزارەتی خەزانەداری ئامریکا ڕایگەیاند کە “جەوادیان” بەهۆی سەرکوت و کوشتنی خەڵکی ڕاپەڕیوی کرمانشا بەتایبەتی منداڵان، کووچەک‌زایی، بەهۆی دەسدرێژی سێکسی بۆسەر کچێکی تەمەن ١٥ ساڵانەی بەلووچ و “عەزیزی” بەهۆی سەرکوت و ئەشکەنجەی بەندکراوانی ئاخێزە جەماوەرییەکان لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج، خراونەتە نێو لیستی گەمارۆکانەوە.