ھێرش بۆسەر پایەگایەکی نیزامی ڕژیم لە ورمێ
هەینی ۲۱-۰۵-۱۴۰۱   |  12-08-2022
بەرەبەیـانی ڕۆژی پێـنـجـشەمــــمە ٢٠ی گەلاوێـژ، گــــرووپێکی چەکـداری نەنــــاســــراو لە شــــارەدێی
دزەی مەرگەوەڕ ھێرشی کردە سەر پــــایگایەنی ھێزە ئینتزامییەکانی ڕژیمی کۆمــــاری ئیسلامی. بەگــــوێرەی
ھەواڵەکان ئەم ھێرشە چەکدارییە کاتـژمێر ٣ی بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەمـمە بـووە و لانی کەم یەکێک لە ھێزە
چەکدارەکانی ڕژیم بریندار بووە کە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کراوە.
ھەتــا کاتی ئــامــادە کردنی ئەم ھەواڵە ھیچ حیزبێک بەرپــرسیارێتی ئەو ھێرشەیان بە ئەســتۆ نەگــرتــووە و
میـدیـاکـانی ڕژیـمیـش ڕوومــــاڵیـان نەکـردووە. لە روداوێکی دیکەدا ڕۆژی ڕابــــردووش ھێـرش کـرایە سەر
بنکەیەکی سوپای پاسداران لە ناوچەی سەرشیوی سەقز.