ناڕه‌زایه‌تی ژینگه‌پارێزانی شاری سنه بە هۆی بارودۆخی خراپی چۆمی قشڵاق
شەممە ۲۹-۰۵-۱۴۰۱   |  20-08-2022
كۆمه‌ڵێك له ژینگه‌پارێزانی شاری سنه رۆژی جومعە ٢٨ی گەلاوێژ، بە هۆی بارودۆخی خراپی چۆمی قشلاق ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی .
به‌وته‌ی چالاكانی ژینگه‌پارێزی شاری سنه، چۆمی قشلاق به درێژایی مێژوو ده‌ور و نه‌خشێكی گرینگی له نیشته‌جێبوونی خه‌ڵكی ئه‌و شاره بووه كه‌چی ئێستا به‌هۆی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناكارامه‌ی ڕژیمی كۆماری ئیسلامیه‌وه خه‌رێكه وشك ده‌بێت و زیانێكی گه‌وره به كه‌شاوه‌رزان و گیانله‌به‌ره‌كانی ناوچه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت. به‌وته‌ی یه‌كێك له چالاكانی ژینگه‌پارێز، بڕیاربوو به‌رپرسانی ئوستانی كوردستان حه‌قئاوه‌ی به‌ندئاوی قشلاق بده‌ن، به‌ڵام به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كردووه و چۆمی قشڵاق له بارودۆخێكی خراپدایه و خه‌ریكه وشك ده‌بێت.