ئازادی بەندکراوێکی سیاسی بە پاوانی ئەلیکترۆنی
چوارشەممە ۰۲-۰۶-۱۴۰۱   |  24-08-2022
جەمشیدی حەمیدی بەندکراوی سیاسی خەڵکی شنۆ دوای تێپەڕاندنی یەک لەسەر سێی سزای بەندکرانەکەی و قبووڵکرانی داواکارییەکەی لەلایەن دادگای تاوانەکانی شنۆ، ڕۆژی سێشەممە ١ی خەرمانان، بە پاوانی ئەلیکترۆنی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد بوو.
جەمشید حەمیدی خەڵکی گوندی شاوانە، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی ڕەزبەری ١٣٩٩ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردوستان دەستبەسەر و بۆ ورمێ گوازرایەوە و دوای سێ مانگ دەستبەسەرکران لە ژوورە تاکەکەسییەکانی دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ورمێ و لێپرسینەوە و ئەشکەنجە لەلایەن هێزەکانی ئەو ناوەندە ئەمنییەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شنۆ گوازرابووەوە.