ئازادی کاتی زیندانیەکی سیاسی بە دانانی بارمتە
پێنجشەممە ۰۳-۰۶-۱۴۰۱   |  25-08-2022
ڕۆژی سێشەممە ١ی خەرمانان، شاپوور مورادی خەڵکی گوندی تەنگی سەر، دوای نزیکەی ٧٥ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازاد کرا. بە پێی ڕاپۆرتەکان،شاپوور مورادی لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بووە، لە مافی هەبوونی پارێزەر بێبەش بووە.
جێگای ئاماژەیە کە شاپوور مورادی ١٥ ساڵ پیش دەستبەسەر کرابوو و بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردوستان سزای یەک ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.