فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

 ئاواره‌بوونی شه‌ش هه‌زار كه‌س به‌هۆی ئاگركەوتنه‌وه‌ له‌ دارستانەکانی فه‌ڕانسه
هەینی ۲۱-۰۵-۱۴۰۱   |  12-08-2022

به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی فه‌ڕانسه، به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ دارستانەکانی باشووری ئه‌و وڵاته‌ شه‌شه‌ هه‌زار كه‌س ماڵه‌كانیان به‌جێ هێشتووه‌ و زیاتر له‌ ١٥ هه‌زار هێكتار له‌ دارستانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ناوچوون. به‌ وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه، ئاگركه‌وتنەوەی دارستانەکانی باشووری ئه‌و وڵاته‌ له‌ مانگێك له‌وه‌ پێشه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ و هێشتا درێژه‌ی هه‌یه‌، هه‌ر چه‌ند ده‌وڵه‌ت ڕێژی هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ی دوو هێنده‌ كردووه‌ و له‌ فڕۆكه‌ی ئاوپاش كه‌ڵگ وه‌رده‌گرێت به‌ڵام هێشتا نه‌یتوانیوه‌ ئاگره‌كه‌ كونتڕۆڵ بكات و ڕێژه‌ی ئاواره‌بووان به‌رده‌وام له‌ زیادبووندایه‌.