فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

 ئەشکەنجەی مەعسومە عەسکەری لە زیندانی کەچویی شاری کەرەج
هەینی ۲۸-۰۵-۱۴۰۱   |  19-08-2022

مەعسوومە عەسکەری، مامۆستای خانەنشینکراو و زیندانی سیاسی لە بەندیخانەی کەچویی شاری کەرەج ٤ ڕۆژ له مەوبەر لەلایەن ٨ بەندکراوی تاوانی توندوتیژیەوە لێیدرا.   ڕەچاو نەکردنی بنەمای جیاکردنەوەی تاوانەکان و هێشتنەوەی زیندانیانی سیاسی لە تەنیشت زیندانیانی تاوانە گشتی و توندوتیژەکان پێشتر چەندین جار بووەتە هۆی ناکۆکی و بارودۆخی مەترسیدار بۆ سەر ژیانی زیندانیانی سیاسی. بەپێی ڕاپۆرتەکان ئەو ٨ کەسە به ندكراوی تاوانی توندوتیژین و به هاوئاهەنگی بەرپرسانی زیندان هەڵیان کوتاوەتە سەر مەعسوومە عەسكەری كه تووشی نه خۆشی دەروونی و گورچیله و جگەر و شەكرەییە. بەرپرسانی زیندان ڕێگرییان کردوە لە ناردنی ئەو بۆ پزیشکی دادوەری.