بانگکرانی هەلسووراوێکی مەدەنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات
دوشەممە ۰۷-۰۶-۱۴۰۱   |  29-08-2022
ئارەزوو ئەمجەدی چالاکی مەدەنی و چالاکی بواری مافەکانی ژنانی خەڵکی سنە کاتژمێر ١٠ بەیانی ڕۆژی دووشەممە ٧ی خەرمانان،بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بانگ کراوە. ئارەزوو ئەمجەدی لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لەڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بانگ کراوە.
او چالاکی مەدەنی و چالاکی بواری مافەکانی ژنان و هەروەها ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی خێرخوازی ژیانەوەی کوردستان لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا دوو جاری دیکەش لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە بانگ کراوە و هەر جار بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە.