ڕۆژی هه‌ینی ٤ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی بواری ژنان له به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆیان له “سوعدا خه‌دیرزاده” ده‌ربڕی و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه بوون.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، هه‌واڵی هه‌وڵی خۆكوژی “سوعدا خه‌دیرزاده” به‌ندكراوی سیاسی كورد له ڕێكه‌وتی ٢٧ی مانگی گه‌لاوێژ له‌به‌ندی ژنانی زیندانی ناوه‌ندی ورمێ و بڵاوكردنه‌وی دانپێدانانی زۆره‌ملێ له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه له به‌رواری ١ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵدا، به توندی مه‌حكووم ده‌كه‌ین و ڕایده‌گه‌ینین كه ئه‌و هه‌وڵه‌ی ڕژیم بۆ جارێكی دیكه سه‌لماندی كه هیچ بایه‌خێك به ژیان و كه‌رامه‌تی به‌ندكراوانی سیاسی نادات و باردوودۆخی به‌ندی ژنانی ورمێ له ئاستێكی مه‌ترسیداردایه. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی ٣٠ی مانگی گه‌لاوێژیش ١٦ هەڵسووڕاوی بواری مافی ژنان له زیندانی ئێڤین هۆشدارییان له‌سه‌ر باروودۆخی خراپی به‌ندكراوانی ژن له زیندانه‌كانی ئێران دابوو.